به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جه‌یسۆن ئازبۆرن، ڕاوێژکاری پێشووی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له دیداری نێوان جان کری و لێژنه‌یه‌کی ۳ که‌سی ئێرانی له فه‌ڕه‌نسا هه‌واڵی داوه.
ئه‌و به بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ک له که‌ری له لاپه‌ڕه‌ی تویتره‌که‌ی خۆی نووسی: یه‌کێک له هاوڕێکان که له‌ته‌نیشت مێزه‌که‌ی کری و میوانه ئێرانییه‌کان دانیشتبوو، ڕایگه‌یاند که کری به توندی ڕه‌خنه‌ی له ترامپ گرتووه.
به‌م پێیه لێژنه ئێرانییه‌که تیمێکی پاسه‌وانی ۵ که‌سیان هه‌بووه و دوای دیداره‌که به ئۆتۆمبیلی دیپلۆماتیک میوانخانه‌که‌یان جێهێشتووه.
ئازبۆرن له درێژه‌دا کری به هاوکاری وڵاتی بیانی تاوانبار کردووه که له دژی به‌رژوه‌ندی ئه‌مریکا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت.
Your Comment